مەرج و ڕێنماییەکانی پێشکەشکردنی پڕۆژە
١-پێویستە پرۆژەکە داهێنەرانەبێت و چارەسەری کێشەیەک بکات.
٢-بۆ بەشداریکردن، مەرجی تەمەن پێویست نییە .
٣- پڕۆژەکە دەکرێت بە تاکەکەسی یان بە گرووپ پێشکەش بکرێت.
٤- پێویستە خاوەن پڕۆژەکە خوێندکار یان دەرچووی یەکێك لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێڕاق بێت.
٥-پڕۆژەکە یان مۆدێلەکە داهێنەرانەبێت، و کەس یان گروپی پێشکەشکار خاوەنداریەتی بکات .
٦- سانا بێت لە جێبەجێکردن و بە پڕاکتیزەکردن.
٧-پرۆژەکە شایستەی ئەوە بێت بخرێتە خزمەتی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت .
٨- هیچ پرۆژەیەک بەناوی کۆمپانیاو شوێنی بازرگانیەوە وەرناگیرێت.
بەشە زانستییەکان/ سێکتەرەکان بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژە
١- زانستە پزیشکیی و تەندروستییەکان
٢- ئەندازیاری
٣- زانستی کۆمپیوتەر و ژیری دەستکرد
٤- زانستە کشتوکاڵییەکان
٥- گرافیك دیزاین و میدیا
٦- زانستە کارگێڕی و مرۆییەکان
٧-هەر پڕۆژەیەکی داهێنەرانەی دیکە