ئامانجی سەرەکی
ئامانجی سەرەکی لە چالاکی (داهێنەرانی ئایندە) کە پڕۆژەیەکی داهێنەرانەی خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆکانە، کە بتوانن شتێکی نوێ و بەسوود پێشکەش بکەن تاوەکو کاریگەری باشی لەسەر کۆمەڵگە هەبێت و ئەم ئامانجانە خوارەوە بەدی بێنێت:
1. چالاکیەکە بە کۆمەڵە پڕۆژەیەک دەتوانێت چەند کێشەیەکی ڕاستەوخۆ لە کۆمەڵگە چارەسەر بکات.
2. داهێنان و نوێکاری – دروستکردنی چارەسەرێکی نوێ، ئەمە دەتوانێت تەکنیکی بێت، پرۆگرامێکی نوێ، یان ڕێوشوێنێکی کاری نوێ، پێشکەش بکات بۆ کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت.
3. پەیوەندی بەرچاو بێنێتە ئاراوە لە نێوان زانکۆ و بەکاربەر – داهێنانی شتێک کە ئاسانکاری بێت بۆ خەڵک و بەکارهێنەران.
4. تەواوکردنی زانیاری و بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن – خوێندکاران و دەرچووان دەتوانن لە پڕۆژەکەدا زانیاری تازەیان زیاد بکەن و لەوانەیە تایبەتمەندی زانستی تێدا بێت.
5. چالاکیەکە دەبێتە پردی پەیوەندی نێوان زانکۆکان بە (خوێندکاران و دەرچووان)ەوە لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت.
6. چالاکیە لە ڕێگەی پڕۆژەکانەوە کاریگەری لەسەر بازاڕی کار دروست دەکات– چالاکیەکە بە کۆمەڵە پڕۆژەیەک دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەر یەکێک لە کۆمەڵگە، بازاڕ، یان هەر سێکتەرێکی کارکردنی دروست بکات.